SNN بەیانی ئەمڕۆ تارق حەرب پسپۆڕی یاسای دەستوری و راوێژكاری یاسایی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆچی دواییكرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، بنەماڵەی تارق حەرب، شارەزای یاسایی عێراق بڵاویانکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆکاری جەڵدەی دڵ گیانیلەدەستداوە. تارق حەرب لە ساڵی 1945 لە شاری بەغدا لە دایکبووە. لە ساڵی 1975 بڕوانامەی بەکالریۆسی لە یاسا لە زانکۆی موستەنسرییە بەدەست هێناوە دواتر لە ساڵی 1980 بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی بەغدا و بڕوانامەی دبلۆمی لە یاسادا لە زانکۆی ئەسکەندەرییە بەدەستهێناوە
The post تارق حەرب كۆچی دواییكرد appeared first on SNN.