قائيمقاميەتی سلێمانی: گۆشتی سەر شەقامەکان مەکرن

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت شیاوی خواردن نییه‌. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، لیژنه‌كه‌ شه‌قامی كانی بای‌ شاری سلێمانی ده‌ستییان به‌سه‌ر دو ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرتوه‌. وتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ نه‌كراوه‌، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتن گۆشته‌كه‌ش مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه‌، بۆیه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌. سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ كه‌ هاوكات نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌‌، داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات: بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره‌ گۆشته‌ مه‌كڕن […]

The post قائيمقاميەتی سلێمانی: گۆشتی سەر شەقامەکان مەکرن appeared first on SNN.