SNN به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی بڕیاریدا به بڕینی كاره‌بای كه‌ناڵی NRT به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌بای نه‌داوه. له نوسراوێكدا كه واژۆی سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه: “بڕیارماندا به‌بڕینی كاره‌بای هاوبه‌ش كه‌ناڵی ئاسمانی NRT له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌حكامی مادده‌ی ئاماژه‌پێدراوی كردووه به نه‌دانی بڕی 213 ملیۆن و 224 هه‌زار و 600 دینار، له كاتی خۆیدا. ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه، ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێده‌كرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی.
The post بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەوە کارەبای سلێمانی بڕیاریدا کارەبای کەناڵی NRT ببرێت appeared first on SNN.