خاڵی سنووریی سێماڵکا داخرا

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-14 00:00:00 - سەرچاوە: ANF کوردی

بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی سێماڵکا رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جگە لە باری نائاسایی، هاتوچۆ لەو خاڵە سنوورییە بە هەموو شێوەیەک راگیراوە.