SNN دادگای فيدڕاڵی عێراق رايگەياند: يەکلای کردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار بە دەنگی زۆرينەی دوو لەسەر سێ واتە بە ئامادەبوونی 220 ئەندام پەرلەمان دەبێت. دەشڵێت، ئەگەر كاندید نەیتوانی دەنگی زۆرینەی دوو لەسەر سێیەكە بهێنێت لە گەڕی یەكەمدا، دوای ئەوە پەنا بۆ جێبەجێكردنی بڕگەی دووەم دەبرێت كە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگە. لەو بڕیارەیدا دادگا ڕوونیكردووەتەوە: گەورەترین فراكسیۆن لەڕووی ژمارەوە پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵبژێردراو دەكرێت، تەنانەت ئەگەر دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش بێت، بەومەرجە وردبینی لە ناو و ژمارەكەدا بكرێت.
The post دادگای فيدڕاڵی عێراق هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و دياريکردنی گەورەترين فراکسيۆنی يەکلای کردەوە appeared first on SNN.