SNN بانكی ناوەندی عێراق رەتیدەكاتەوە گۆڕانكاری لەبەهای دینار بەرامبەر دۆلاردا بكرێت، شارەزایەكی ئابووریش دەڵێت: گۆڕانكاری لە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لەدەسەڵاتی حكومەت و پەرلەماندا نییە. رۆژنامەی سەباحی نیمچە رەسمی حكومەتی عیراق لە زاری عەمار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بڵاویكردەوە: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووەتە هۆی زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانی لەساڵی رابردوشدا دراوی بیانی لە عێراق گەشەی گەورەی تۆماركردوە و ساڵی رابردووش ناتوانرێت بەساڵانی پێشووتر بەراورد بكرێت، بۆیە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لەکاتی ئێستادا شتێکی قورسە و نەخراوەتە بواری گفتووگۆکردنەوە.
The post بانكی ناوەندی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی گۆڕانكاری نرخی دۆلار ئاشكرادەكات appeared first on SNN.