ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مالکی و عامری بڵاودەکرێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-04 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی دواین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا و بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە بیروبۆچوونەکان لە بەرامبەر ئەگەرەکان خرانەڕوو لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لە سوربوونی یەکێتی لەسەر بەھێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەموو ھاوبەشە سیاسییەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لەگەڵ ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی. لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و ئابووری لە وڵات و لێکنەترازانی ھێزە سیاسییەکان بە ھەموو نەتەوە و […]

The post ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مالکی و عامری بڵاودەکرێتەوە appeared first on SNN.