SNN لە ئێران ژمارەی ئەو شارانەی چوونەتە دۆخی سوری کۆرۆنا، بۆ 120 شار بەرزبووەوە، لە زۆربەی شارەکان خوێندنگاکان داخراون. ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە پەرەسەندنی خێرادایە و ژمارەی ئەو شارانەش کە چوونەتە دۆخی سوری کۆرۆناوە، بۆ 120 شار بەرزبووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئێستادا 167 شاری ئێران لە دۆخی زەرد و 153 شار لە دۆخی پرتەقاڵی و 8 شاریش لە دۆخی شینی کۆرۆنادان. بە پێی بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، ئەم ھەفتەیە خوێندنگەکان لە زۆربەی ئەو شارانەی لە دۆخی سوور و پرتەقاڵیدان، داخراون و خوێندن تەنھا بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت. […]
The post کۆرۆنا لە ئێران لە قۆناغێکی مەترسيداردايە appeared first on SNN.