SNN نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆش رێژه‌یه‌كی تر رووی رووی له بهرزبوونهوهكرد و گەیشتە نزیکى 93 دۆلار، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ساڵى 2014 وە. ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتى کردنەوەى بۆرسەى جیهانى، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 93 دۆلار و 87 سەنتە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمریکیش بە 91 دۆلار و 95 سەنتە. به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی خواست و په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ی جیۆسیاسیهكانی ناوچه‌كه، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بە رێژەی17% بەرزبووەتەوە. لە ماوەی یەک ساڵی رابردووش‌دا، نرخی نەوت توانیویەتی بە رێژەی زیاتر لە 50%بەرزببێتەوە.
The post نەوت لە ئاستە بەرزەکەیدا ماوەتەوە، هەشت ساڵە لەم نرخەدا نەبووە appeared first on SNN.