سەدر لەبەر دوو هۆکار پشتی لە مەسعود بارزانی کرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-06 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ڕۆژنامەی “العربی” چاپی لەندەنی دوو هۆكاری سەرەكی باس دەكات لە ساردبوونەوەی سەدر لە بارزانی و دواجار پەنابردن بۆ بایكۆتكردنی دانیشتنی سبەینێی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و هەڵپەساردنی دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق. رۆژنامەکە لە راپۆرتێکی بەدواداچوونی خۆیدا ئەوە روون دەکاتەوە کە هۆكاری یەكەم ناڕەزایەتییە لە گفتوگۆکانی دیاریكردنی سەرۆکكۆمارێكی تەوافوقی و پێداگری بارزانییە لەسەركاندیدكردنی هۆشیار زێباری، هۆكاری دووەمیش، کردنەوەی دەرگای پەیوەندییە لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەكان لە لایەن پارتییەوە بە چاودێری ئێرانی. راپۆرتەکە روونیدەکاتەوە “ئەگەر هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی یاخود هەر کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار مەرجەکانی کاندیدبوونی تێدانییە، ئەوە پەرلەمانتارانی چاکسازیخواز دەنگی پێنەدەن، چونکە ئێمە لە خەمی چاکسازیداین، نەک […]

The post سەدر لەبەر دوو هۆکار پشتی لە مەسعود بارزانی کرد appeared first on SNN.