SNN جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا، کۆکردنەوەی سەرباز لەلایەن رووسیا لەسەر سنوور لەگەڵ ئۆکرانيا تاوتوێ کرد. لەو بارەیەوە کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ”سەرکردەکان گفتوگۆیان کردووە لە بارەی بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەرامبەر کۆکردنەوەی سەربازی رووسیا لەسەر سنوور لەگەڵ ئۆکرانيا”. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بایدن و ماکرۆن جەختیان لەسەر گرنگیی پشتییوانی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا کردووەتەوە و هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە راوێژ لەگەڵ ئۆکرانيا، هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیاندا.
The post بایدن و ماکرۆن قەیرانی ئۆکرانیا و روسیایان تاوتوێ کرد appeared first on SNN.