زانیاری لەبارەی ئەو نەخۆشیەی کە تووشی سەدان کەس لە قەڵادزێ بووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN نزیکەی 500 کەس لە قەڵادزێ تووشی ڤایرۆسێک بوون بەناوی (ڤایرۆسی رۆتا) و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. د. ئازاد ئەحمەد بەڕێوەبەریی نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ بە میدیاکانی راگەیاند: رۆژانە 45 بۆ 50 نەخۆش لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان بۆ چارەسەری نەخۆشیەکە داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن. ڤایرۆسی رۆتا چییە؟ رۆتا ڤایرۆسێکی گواستراوەیە و دەبێتە هۆی سکچوون و رشانەوە، نەخۆشیەکە ڤاکسینی هەیە، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین، کەسی تووشبوو تا تەمەنی پێنج ساڵی ئەگەری زۆرە یەک جار تووش ببێت، زیاتر بەهۆی بەرکەوتن و نەشۆردنی دەست بە گوێرەی پێویست، بڵاودەبێتەوە. بەگوێرەی پسپۆڕانی تەندروستی نیشانە دیارەکانی نەخۆشییەکە ئەمانەن: -سکچوون کە ماوەکەی لە 24 کاتژمێر تێدەپەڕێت -رشانەوەی بەردەوام -رەنگی پیسایی […]

The post زانیاری لەبارەی ئەو نەخۆشیەی کە تووشی سەدان کەس لە قەڵادزێ بووە appeared first on SNN.