خەڵك- یانەی نەورۆز بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی زاخۆی بردەوە لەچوارچێوەی كێبڕكێی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق. هەردوو تیپ لە یاریگای سلێمانی و لە چوارچێوەی هەفتەی 20ی پاڵەوانێتییەكە ڕووبەڕووی یەك بوونەوە. تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن یاریزان حسێن ئیبراهیم لە خولەكی 51ی ڕووبەڕووبوونەوەكەدا تۆماركرا. بەم بردنەوەیە نەورۆز سەركەوت بۆ پلەی 16 بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ و زاخۆش بە 30 خاڵ لە پلەی شەشەمدا مایەوە.
The post زاخۆ كەوتە داوی نەورۆزەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.