زاخۆ…تۆمەتبارێک پێش دەستگيرکردنی لە باڵەخانەيەک خۆی فڕێدايە خوارەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: کەسێک دوای ئەوەی بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانێک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو لەباڵەخانەیەک خۆی فڕێدایە خوارەوە و مرد. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە: شەوی رابردوو تۆمەتبارێکی تەمەن 45 ساڵ دوای ئەوەی بەپێی ماددەی 456ی سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو لەباڵەخانەیەک خۆی فڕێداوەتە خوارەوە”. هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:”دوای خۆفڕێدانە خوارەوەی تۆمەتبارەکە کەوتوەتە سەر ئۆتۆمبێلێک و برینداربوە، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە مردوە”. ماددەی 456ی سزادانی عێراقی تایبەتە بە  ئەو تاوانانەی پەیوەندیان فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنەوە هەیە، بەڵام پۆلیسی زاخۆ وردکاری ئەو تۆمەتانەی بڵاونەکردوەتەوە کە ئاراستەی کەسەکە کراون.

The post زاخۆ…تۆمەتبارێک پێش دەستگيرکردنی لە باڵەخانەيەک خۆی فڕێدايە خوارەوە appeared first on SNN.