SNN-عەلی حەمەسەعید ئەمڕۆ ئەو وادەیە كۆتایی پێدێت كە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە بۆ سەرۆك فراكسیۆنیكان دیاریكرابوو بۆئەوەی بۆچوونی خۆیان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و كۆمیسیۆن و دەستوورەوە بخەنەڕوو، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش ئاماژە بەوەدەكات ئێمە ڕابۆچوونی خۆمانمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە و بۆ ئەو پرسانەش بۆچوونی خۆمانمان هەیە. زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەمیشە جەختمان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە بابەتەكانی یاسای هەڵبژاردنەكان و پرسی دەستوور و هەروەها پرسی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن سێ پرسی گرنگ كە دەبێت سازان و تەوفوقیان لەسەر بكرێت و چونكە ئەو بابەتانە ڕەهەندی نشتیمانیان هەیە و ناكرێت بە […]
The post ئەمڕۆ وادەكەی سەرۆكی پەرلەمان كۆتایی دێت و فراكسیۆنی یەكێتیش بۆچوونی خۆیان خستووەتەڕوو appeared first on SNN.