ته‌ندروستى كوردستان رەتیدەکاتەوە بەرپرسێکى هەرێم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

 

 

هه‌ولێر-اه‌ع

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە بەرپرسێک لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت و دەڵێت، ئەوەی باس دەکرێت پڕوپاگەندەیە و دوورە لە راستییەوە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایدەگەیێنێت "هیچ بەرپرسێک لە کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نەبووە، ئەوەی باسکراوە تەنها پڕوپاگەندەیە"

ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٢٧) پشکنین ئەنجامدرا کە (٢٠٤) لە شاری هەولێر و (١٤)لە شاری سلێمانی و (٩) شاری دهۆك، خۆشبەختانە تا دەرچوونی ئەم ڕاگەیاندراوە سەرجەنمیان نێگەتیڤ بوون و هیچ تووشبوێکی نوێ تۆمار نەکرا".