كەشوهەوای بەهارە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەنها ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم هەیە، لە شەممەوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ كەشوهەوا ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە. ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 11-2-2022، لەئەنجامی مانەوەی شێ لەناوچەكەدا و بەردەوامی كاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست ئاسمانی هەرێم بەزۆری لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت. وتیشی، “كەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەكان ئاسایی دەبێت و لەكاتەكانی دوای نیوەرۆدا بۆ نزیك ئێوارە لە هەندێك ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان بەشێوەیەكی دیاری نەكراو ئەگەری چڕبوونەوەی ھەوری ناوخۆیی […]

The post كەشوهەوای بەهارە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.