SNN کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: لەماوەى داهاتوودا پارەى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دابەشدەکرێت، پارەکە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە خەرجکراوە. جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن راگەیاند: دۆسیەى پارەى کارمەندەکان لە وەزارەتى داراییە و پارەکە نێردراوە بۆ پارێزگاکان بەمەبەستى دابەشکردنى. “وتیشى “پارەکە ئەم هەفتەیە گەیشتووە و بەم نزیکانە دابەشدەکرێت. پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: بڕیاردراوە بڕی 150 هەزار دینار لەگەڵ نووسراوێکی سوپاسگوزاری سەرۆک وەزیران بۆ کارمەندانی دەنگدان لەفەرمانبەرانی دەوڵەت و بڕی 250 هەزار دینار بۆ خوێندکارانی دەرچوو دیاری بکرێت.
The post پارەی کارمەندانی کۆمسيۆن دابەشدەکرێت appeared first on SNN.