SNN تا دێت گرژییەکانی نێوان وڵاتی رووسیا و ئۆکرانیا روو لە زیادبوون دەکات و وڵاتان پێشبینی و گرەوی خۆیان لەسەر ئەوە دەکەن کە ئایا روسیا کەی یەکەم فیشەکی خۆی دەتەقێنێت بەرامبەر ئۆکرانی و یەکەم پێدادان روودەدات. جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، رایگەیاند لەوانەیە رووسیا پێش کۆتاییھاتنی ئۆلۆمپیادەکانی چین، ئۆکراینا داگیربکات، جەیک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە کۆشکی سپی رێکخست، ھەڵسەنگاندنی بۆ پێشھاتەکانی قەیرانی ئۆکراینا کرد. راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا ناتوانن بڵێن سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بڕیاری تەواوی لەسەر داگیرکردنی ئۆکراینا داوە، بەڵام زانیاریی ھەواڵگریی بەھێزیان ھەیە لەسەر پرسی دەستپێکردنی داگیرکارییەکە لە ھەر ئان و […]
The post ئەگەری هەیە پێش کۆتایی هاتنی ئۆلۆمپیادی چین روسیا ئۆکرانیا داگیربکات appeared first on SNN.