نەوت 95 دۆلاری تێپەڕاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گه‌یشته‌ 95 دۆلارو 12 سەنت و خاوی ئەمریكیش بە 93 دۆلارو 93 سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردودا. به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی خواست و په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ی جیۆسیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 20% به‌رزبۆته‌وه‌و لە ماوەی یەک ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوت توانیویەتی بە رێژەی زیاتر لە 50% بەرزببێتەوە. مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو.

The post نەوت 95 دۆلاری تێپەڕاند appeared first on SNN.