پانۆراما؛ شەڕی سوریا پێدەنێتە ١٠هەمین ساڵەوە

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: ANF کوردی

شەڕی ناوخۆیی سوریا لە شەڕی یەکەم و دووەمی جیهان زیاتری خایاندووە و چووە ١٠هەمین ساڵی خۆیەوە. ئەو شەڕە وەک شەڕی بە وەکالەت دەستیپێکرد و بووە هۆی مردنی سەدان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنەها کەس، ئێستاش هێزە سەرەکییەکان راستەوخۆ لە گۆڕەپانەکەدان.