دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگری رووسیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بە ئامانجی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی زیاتر لە 30 کەشتی جەنگی رووسی چوونەتە ناو دەریای رەشەوە.
لەوبارەیەوە وەزارەت راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە: "زیاتر لە 30 کەشتی جەنگی، بە ئامانجی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لە بەندەرەکانی سیڤاستۆپۆڵ و نۆڤۆرۆسیسک چوونەتە ناو دەریای رەشەوە".
پێشتریش لە 20ی کانوونی دووەمدا وەزارەتی بەرگری رووسیا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردبووەوە و ئەوەی خستبووەڕوو کە هێزە دەریاییەکانی رووسیا لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتدا لە تەواوی ئەو ناوچانەی بەرپرسن لێی، مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن.
ئەماژە بەوەش درابوو کە لە مانۆڕەکاندا 140 کەشتی، 60 فڕۆکە و 10 هەزار سەرباز بەشداری دەکەن.