عەلی حەمەسەعید-SNN دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ بەردەوامی هەیە و سبەی یەك شەممە دەستدەكرێتەوە بەدابەشكردنی مووچەو سبەی یەك شەممە مووچەی چوار وەزارەت و ڕۆژی دووشەممەش مووچەی وەزارەتێكی دیكە دابەشدەكرێت بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی یەكشەممە، 13/2/2022دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دەستپێدەكاتەوەو موچەی هەر یەك لەوەزارەتەكانی سامانە سروشتییەكان و پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوەو گەیاندن دابەشدەكرێت. ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی دووشەممە 14/2/2022 مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ مانگی یەك دابەشدەكرێت. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە بۆ مانگی شوبات حكومەتی عێراق ٢٠٠ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكات و،هیچ گرفتێك لەئارادا نییە.
The post لە SNNەوە خشتەی مووچەی سبەی و دوو سبەی بزانە appeared first on SNN.