دیجیتاڵ میدیاى سپێده
مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ى ساڵیادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، راگه‌یه‌نراوێك بڵاودهكاتهوهو رایده‌گه‌یه‌نێت: داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه و یه‌كگرتووانه ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر دوایه‌مین یاداشتی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كه په‌یوه‌ندی به كێشه و شایسته مادیی و مه‌عنه‌وییه‌كانی شاره‌كه‌وه هه‌یه .
ده‌قى راگهیهنراوهكه:
راگه‌یه‌ندراوی
مه‌ڵبه‌ندی (5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تایبه‌ت به كاره‌ساتی 16/3/1988
به‌ڕێزان:
- جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان
- خه‌ڵكی ئاینپه‌روه‌رو هیممه‌ت به‌رزی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
هه‌موومان ئه‌وه‌مان بیره سی و دوو ساڵ به‌ر له ئێستا و له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له 16/3/1988 شاری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی هه‌ورامان و شاره‌زوور كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی رژێمی به‌عس و به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییی قه‌ده‌غه‌كراوی نیوده‌وڵه‌تی كاره‌ساتێكی مرۆیی به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا هێنا، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌ی حكومه‌تی ئه‌وسای عێراقه‌وه (5000) پێنج هه‌زار هاووڵاتی له ژن و پیاو و مناڵ شه‌هید بوون و به‌سه‌ده‌ها برینداری لێكهوتهوه ئه‌مه وێڕای ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی و كاولكردنی شاره‌كه‌ی
به‌رێزان : مه‌ڵبه‌ندی ( 5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، وه‌ك یه‌كێك له پێكهاته كاریگه‌ر و خه‌مخۆره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌پێناو به هه‌میشه زیندوو ڕاگرتنی ساڵیادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا كه بۆ ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵابونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنادا چه‌ند داواكاری و پێشنیارێك ده‌خه‌ینه ڕوو:
1. داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه و یه‌كگرتووانه ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر دوایه‌مین یاداشتی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كه په‌یوه‌ندی به كێشه و شایسته مادیی و مه‌عنه‌وییه‌كانی شاره‌كه‌وه هه‌یه .
2. داوا له‌ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافپه‌روه‌ر و یاساناسانی خۆبه‌خش ده‌كه‌ین كه‌مپینێك ڕابگه‌یه‌نن بۆ دروستكردنی مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی كه تایبه‌ت به كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له لایه‌ن هه‌ردوو په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقه‌وه ده‌رچوون ، تاكو نه‌وه دوای نه‌وه‌ی ئه‌م شاره بزانێت چه‌ند له‌و بڕیارانه جێبه‌جێكراوه‌و چه‌ندیشی ماوه جێبه‌جێبكرێت و له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی خۆبه‌خشه‌وه به‌دواداچونیان بۆ بكرێت.
3.داواكاریه‌ك وه‌ك پێشنیار له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین بڕیارێك بدات كه بۆ ئه‌م ساڵیاده هیچ كه‌ناڵ و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن بێجگله له گفتوگۆی ئه‌كادیمی و زانستی و لیێدوانی فه‌رمی حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كان هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاره‌ساتی ههڵهبجهپهخش نه‌كات و برینی كه‌س و كاری شه‌هیدان نهكولێنینهوه كه كۆتاییه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی خه‌م و خه‌فه‌ت و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژانی ده‌روونی خه‌ڵكی ئه‌م شاره به تایبه‌تی و میله‌تی كورد و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی كه سه‌رئه‌نجام دابه‌زینی به‌رگری له‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه ، ئه‌م دابه‌زینی به‌رگری له‌شه‌ش یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا.
4. به فرسه‌تی ده‌زانین داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بكه‌ین كه سه‌نته‌رێكی ده‌روونی شایسته به قوربانیانی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له‌م بۆنه‌یه‌دا ڕابگه‌یه‌نێت و بنكهكهشی هه‌ر له‌ناو بینای نه‌خۆشخانه‌ی بهركهووتوانی چه‌كی كیماییدا بێت ، كه هاوكات یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
له كۆتاییدا ده‌خوازین مرڤایه‌تی به دووربێت له‌كاره‌ساتی هاوشێوه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
ئومێد ده‌كه‌ین گشت لایه‌ك له‌ش ساخ و ته‌ندرووست باش بن و به دوور بن له په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
مه‌ڵبه‌ندی (5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان