وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: لە پێنجوێن، لە لایەن هەندێ کەسی نابەرپرسەوە ڕێگری لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک کراوە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/2/2022 هاوڵاتیانی پێنجوێن ڕێگریانكرد له تیمی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌ك له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاند: لە پێنجوێن، لە لایەن هەندێ کەسی نابەرپرسەوە، بە پاساوی کەمبوونەوەی کارەبا، ڕێگری لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک کراوە.
ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات: هەمووان دەزانن کە لە پێنجوێن بەهۆی بەفر و سەرمای سەختی ناوچەکە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیاتر بووە.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: رێگری کردن لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست كه‌م كاره‌باییه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌ستانی پێوه‌ری زیره‌كیش جگه له بارگرانی بۆ هاوڵاتیان نه‌یتوانیوه كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات