زانا ڕەحمان “هیچ هاندانێك نەبووە و خەڵك متمانەی بە حكومەت نەماوە”

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەشێك لە هاووڵاتیانی قەزای پێنجوێن ڕێگرییان كرد لە تیمەكانی تایبەت بە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا، وەزارەتی كارەبا لە ڕوونكردنەوەكیاندا ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن ڕێگری لە تیمەكان هاندابووە بۆ مەرامێكی تایبەت، لە بەرامبەردا قایمقامی پێنجوێن ئەوەدەخاتەڕوو كە هاووڵاتیان متمانەیان بە حكومەت نەماوە و دەبێت وەزارەتی كارەبا متمانە بۆ هاووڵاتیان دروست بكات كە پێوەری زیرەك لە سودی ئەواندایە. زانا ڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو خۆپیشاندانەی كە ئەمڕۆ لە پێنجوێن روویدا هیچ بەرنامەڕێژییەكی بۆ نەكراوە و هیچ مەرامێكیشی لە پشتەوە نەبووە جگە لەوەی كە هاووڵاتیان بۆ خۆیان هاتوونەتە سەرشەقام و پێیان باش نییە پێوەری زیرەكیان […]

The post زانا ڕەحمان “هیچ هاندانێك نەبووە و خەڵك متمانەی بە حكومەت نەماوە” appeared first on SNN.