پاش زیاتر له‌ ساڵێك زیندانى سبه‌ى بێریڤان ئه‌یوب دادگایى ده‌كرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سبه‌ى دووشه‌ممه‌ خانمه‌ چالاكوانى ده‌ستگیركراوى بادینان بێریڤان ئه‌یوب پاش زیاتر له‌ ساڵێك له‌ ده‌ستگیركردنى له‌ دادگاى كه‌تى 2ى هه‌ولێر دادگاى بكرێت. بێریڤان ئه‌یوب یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ چالاكوانه‌كانى بادینان كه‌ ماوه‌ى 16 مانگه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ به‌هۆى به‌شداریكرد و هه‌وڵدان بۆ رێكخستنى خۆپیشاندان له‌ دهۆك. بێریڤان خاوه‌نى پێنج منداڵه‌ و به‌ وته‌ى خۆى، “له‌ به‌رچاوى منداڵه‌كانى له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منییه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌”. به‌پێى بڕیارى دادگاى كه‌تنى2ى هه‌ولێر سبه‌ى دووشه‌ممه‌ دادگاى ده‌كرێت. پێشتریش بەشدار حەسەن، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان له‌باره‌ى كه‌یسه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو: “دادگای كەتنی 2ی هەولێر ڕۆژی 14-2- 2022ی وەك یەكەم ڕۆژی دادگاییكردنی بێریڤان ئەیوب دیاریكردوه‌و دادگاییكردنەكەشی بەپێی ماددەی 1ی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003یە، […]

The post پاش زیاتر له‌ ساڵێك زیندانى سبه‌ى بێریڤان ئه‌یوب دادگایى ده‌كرێت appeared first on SNN.