عەلی حەمەسەعید-SNN دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ بەردەوامی هەیە و سبەی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی کشتوکاڵ خەرجدەکرێت و ڕۆژی سێ شەممەش مووچەی چوارلیوای سەربەوەزارەتی پێشمەرگەک دابەشدەكرێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی دووشەممە، 14/2/2022دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ مانگی یەك دابەشدەكرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی سێ شەممە 15/2/2022 دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی (1.2.3.4) ی وەزارەتی پێشمەرگەو و بنکەی مەشق و پیادە.
The post لە SNNەوە مووچەی سبەی و دوو سبەی بزانە appeared first on SNN.