ژینگەپارێزان له‌م شار و شارۆچكانه‌ ده‌ستیان به‌ گردبوونه‌وه‌ كرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ دوو شەممە جارێكی دیكە بەشێك لە كارمەندانی پاككەرەوەی ژینكە لە ڕاپەڕین و ڕانیەو قەڵادزێ و ناحیەی سكتان دەستیان بەگردبونەوەكردو بەهۆی مانگرتنی ئەو كارمەندانە لەئێستادا خۆڵ و خاشاكی زۆر لەكوچەو كۆڵانەكانی ڕاپەڕیندا كۆبۆتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بەشێك لە كارمەندانی پاككەرەوەی ژینكە لە ڕاپەڕین و ڕانیەو قەڵادزێ و ناحیەی سكتان دەستیان بەگردوبونەوەكردو لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایانگەیاند: ڕۆژانە ئەركێكی قورس جێبەجێ دەكەن كە پاككردنەوەی شەقام و كوچەو كۆڵانەكانەو ئەو كارەش لەبەرانبەر مووچەیەكی كەمی مانگانەدان دەكەن كە چەند مانگێكە مووچەكانمان پێنادرێت.

ئەو كارمەندانە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن لەسەر كێشەكەیان بێنەدەنگ و مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەیان پێبدرێت تاوەكو بتوانن بەردەوام بن لەكاركردن، بەپێچەوانەوە لەبایكۆتی كاكركردن بەردەوام دەبن