دیجیتال میدیای سپێده
هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعوودیە، داوای کرد بینا حکوومییەکانی سەنعای پایتەختی یەمەن چۆڵ بکرێن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە، هاوپەیمانییەکە لە بانگەوازەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە حووسییەکان بینا حکوومییەکانی سەنعا بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان، هاوکات داوا لە مەدەنییەکانی ناو ئەو بینایانە کراوە دەستبەجێ ئەو بینایانە چۆڵ بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە پەیوەست بەو هێرشەی حووسییەکان کە مەدەنییەکان و فڕۆکەخانەی ئەبهای کردە ئامانج، ئامانجێک لە سەنتەری سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان دەکەن.
حووسیییه‌كان له ئه‌یلوولی ٢٠١٤ه‌وه سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان كۆنترۆڵ كردووه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه كه ئیمارات-یش له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌دایه له ئاداری ٢٠١٥ه‌وه پشتیوانی له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن.