SNN شاندى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕى یه‌كه‌مى سه‌ردانه‌كانى بۆ لاى لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ شاندى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى شوبات، شاندێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى دڵشاد شه‌هاب، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕى یه‌كه‌مى سه‌ردانى كردنى لایه‌نه‌كانیان ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له مه‌كۆى سه‌ره‌كى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، بڕیاره له داهاتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تر كۆببنه‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “وهفدى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم جه‌خت له دوو بابه‌تى سهرهركى ده‌كاته‌وه له گفتوگۆكانیدا كه بریتین له، هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم”. سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ لاى لایه‌نه‌كان له‌دواى […]
The post بۆچى شاندى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات؟ appeared first on SNN.