دیجیتال میدیای سپێده
به‌هۆی نه‌بونی پاره لە بانکەکان لە سنووری سلێمانی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م وه‌زاره‌تانه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سپێده بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان لە سنووری سلێمانی بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی وەزارەتی (سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی) مووچەیان وەرنەگرتووەو لە کاتێکدا بەپێی خشتەی مووچە دەبوایە رۆژی 2022/2/13 موچەیان پێبدرێت.
ماوەی دوو مانگە بەهۆی کێشەی کەمی پارە لە سنووری سلێمانی فەرمانبەران کێشەی مووچە وەرگرتیان بۆ دروست دەبێت، بەڵام لە هەولێرو دهۆک ئەم کێشەیە نییە.