دیجیتال میدیای سپێده
شه‌وى ڕابردوو لهگهڕهكى كانى سپیكه له‌شارى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له نێوان خاوه‌ن ماركێتێك و چه‌ند كه‌سێکدا دروستبو و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س به‌چه‌قۆ بریندار بوون .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، " دوای رووداوه‌كه‌ی دوێنێشه‌و مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنى ڕوداوه‌كه‌و توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شار و به‌هاوكارى به‌شى پۆلیسى فریاكه‌وتن 8 تۆمه‌تبار لەو ڕووداوەدا ده‌ستگیربكرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه" ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئوتومبێلێک و، دوو چه‌ك له جۆرى كڵاشینكۆف ، ده‌مانچه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كدا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو" له لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شاره‌وه توانرا تۆمه‌تبارێكى دیکە له‌سه‌ر هەمان دۆسیه ده‌ستگیربكرێت".
له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كه ژماره‌یان نۆ كه‌سه، به‌بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوان و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .