ناوی بەهێزترین کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئاشکرا دەکرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN جێگرى پێشووى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سێ ناو ئاشكراده‌كات كه‌ به‌هێزترین ئه‌وكه‌سانه‌ن ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ یه‌كێكیان ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی حەنانە دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدرى ڕێبەری ڕەوتی سەدر. بەها ئەعرەجی جێگری پێشوی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشكرایكردوه‌، هه‌ریه‌ك له‌مستەفا کازمی‌ و حەیدەر عەبادی‌ و محەمەد تۆفیق عەللاوی، دیارترین ناون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق. دواى بڵاوبونه‌وه‌ى زانیاریه‌كانى ئه‌عره‌جى، به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى به‌په‌له‌ى میدیاى عێراقى، ئه‌مڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی حەنانە دەکات بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر. میدیای عێراقیی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، کازمی بەمەبەستی بینینی سەدر دەچێتە حەنانە، بەبێ ئاشکراکردنی زانیاریی […]

The post ناوی بەهێزترین کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئاشکرا دەکرێت appeared first on SNN.