سەرپەرشتیاری تیمی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی جەخت لەوە دەكاتەوە، بەهیچ شێوەیەك نابێت دەرزی تێكەڵە بۆ نەخۆش بكرێت.
لەمبارەیەوە هێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە: وەزارەتی تەندروستی هەرێم گشتاندنی بۆ نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق كردوە بەوەی تێكەڵكردنی هەردوو ئەمپوڵی دەرمانی "ڤۆڵتارین و دیكادرۆن" لە یەك "سرنج"دا كە لەناو خەڵكیدا بە "تێكەڵە" ناسراوە قەدەغەیە.
ئەوەشی وتوە: ئەویش بەهۆی ئەو زیان و كاریگەرییە تەندروستیە مەترسیدارانەی كە لێی دەكەوێتەوە.
جێی باسە ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی تەندروستی هەرێم گشتاندنی بۆ نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق كرد و بڕیاریدا، تێكەڵكردنی دوو دەرزی كە بە "تێكەڵە" ناسراوە قەدەغە بكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی مەترسی هەیە.