فراكسیۆنى سه‌وز سكاڵایه‌كى نوێ له‌ دادگاى فیدراڵى عێراق تۆمارده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN كارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى نه‌ینه‌واى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌ندامانى فراكسیۆنى سه‌وز له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سكاڵاى یاسایی له‌ دژى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان تۆمار ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: “كردنه‌وه‌ى دووباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق نایاساییه‌”. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى شوبات، غه‌یاس سورچى، كارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى نه‌ینه‌واى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رایگه‌یاند: “ئه‌ندامانى فراكسیۆنى سه‌وز له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سكاڵایه‌كى نوێ له‌ دادگاى فیدراڵى عێراق له‌ دژى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان تۆمار ده‌كه‌ن به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێشێلى یاسای كردووه‌ و به‌ نایاسایی دووباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق كردووه‌ته‌وه‌”. وتیشى: “دووباره‌ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه‌ كارێكى نایاسایی و نا ده‌ستوورییه‌ و به‌ته‌واوه‌تى كرده‌وه‌یه‌كى سیاسییه‌، له‌به‌ر […]

The post فراكسیۆنى سه‌وز سكاڵایه‌كى نوێ له‌ دادگاى فیدراڵى عێراق تۆمارده‌كات appeared first on SNN.