"سۆس مێدیتریانى" كه رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی فه‌ڕه‌نسییه رایگه‌یاند: له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێری رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌دا، 228 كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست رزگاركراون.
ئه‌و ڕێكخراوه ڕوونیشى ده‌كاته‌وه: له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا به كه‌شتییه‌ك كه موڵكی رێكخراوه‌كه‌یه، چوار هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی كۆچبه‌ران له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ڕێكخراوى "سۆس مێدیتریانى" فه‌ڕه‌نسى تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكدا كه دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه له ناوچه ئاوییه‌كانی ماڵتا ئه‌نجامدرا، تواندرا 93 كه‌س له به‌له‌مێكی له دار دروستكراو رزگار بكرێن كه پڕبووبوو له ئاو.
هه‌روه‌ها له شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه، 88 كۆچبه‌ر كه یه‌كێكیان منداڵێ ساوا بووه له ناوچه ئاوییه‌كانی لیبیا رزگاركراون، هه‌ر له ناوچه ئاوییه‌كانی ماڵتا به‌یانیی شه‌ممه، 22 كه‌سی دیكه له بهمهلێكی له دار دروستكراو رزگار كران كه مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتن له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌یان هه‌بوو و هه‌ر له هه‌مان ناوچه‌یش، 25 كه‌س رزگاركران كه له به‌له‌مێكدا بوون مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتنی له‌سه‌ر بوو.
ڕێكخراوى "سۆس مێدیتریانى" ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه: له هه‌ڵمه‌ته‌كاندا، وێرای سهرماوسۆڵهیش 61 منداڵ له‌و به‌له‌مانه‌دا بوون كه 49یان كه‌سوكاری خۆیان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه.