په‌رله‌مانى عێراق كه‌ى كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار؟

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نیا له‌ ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارى عێراق گرێده‌دات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ى شوبات، ئه‌حمه‌د موسه‌وى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح رۆژى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى ئاشكرا كرد بۆ هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆككۆمار و وتى: “كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام نادرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار تاوه‌كو سه‌رجه‌م هێزه‌كان كۆك نه‌بن له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى پێبده‌ن”. به‌ وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “تاوه‌كو هێزه‌كانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ نه‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كۆبوونه‌وه‌كانى پێشوو بێ ئه‌نجام كۆتایی نه‌یه‌ت”. ئه‌حمه‌د موسه‌وى باس له‌وه‌شده‌كات، “چه‌ند […]

The post په‌رله‌مانى عێراق كه‌ى كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار؟ appeared first on SNN.