خەڵك لە ڕاپەڕین چوار كەس كە 20 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 99 حەبی بێهۆشكەریان پێبووە، دەستگیركران. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە،”لە درێژەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەماندا بۆ رێگریكردن لە بازرگانیكردن و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، دوای وەرگرتنی زانیاری و بڕیاری دادوەر، هێزەكانمان لە بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ و بە هەماهەنگی یاریدەدرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و ئاسایشی حاجیاوا چوار تۆمەتبار دەستگیركران”. لە ڕاگەیانراوەكەدا هاتووە، ئەو چوار تۆمەتبارە زیاتر لە 20 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرلە جۆرەكانی هێرۆین، كریستاڵ، حەشیش و تریاكیان پێبووە لەگەڵ 99 پارچە حەبی بێهۆشكەر و بڕێك لەگیای سەزی هۆشبەر لە جۆری شادانە و تەرازوویەكی كێشانی ماددەی هۆشبەر. باس لە […]
The post ڕاپەڕین.. چوار تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.