“پێویسته‌ هه‌رێم ته‌واوى نه‌وت و غازى خۆى راده‌ستى عێراق بكات”

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN دادگاى فیدراڵى عێراق له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌دا كه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم كرابوو و رایگه‌یاند: فرۆشتنى نه‌وت و غازى هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق ئه‌نجامدراوه‌ و نایاساییه‌. كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دادگاى فیدراڵى عێراق له‌ دانیشتنى ژماره‌ 59دا بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌دا كه‌ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ دژى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كانى هه‌رێم به‌رزیكردبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند: فرۆشتنى نه‌وت و غازى هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق ئه‌نجامدراوه‌ و نایاساییه‌. به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “وه‌زیرى نه‌وتى عێراق داواى له‌ دادگاى فیدراڵى كردووه‌ ته‌واوى به‌نده‌كانى ده‌ستوور به‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمدا جێبه‌جێبكرێن و ته‌واوى نه‌وت و غازى هه‌رێم راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى بكرێت”. به‌هۆى […]

The post “پێویسته‌ هه‌رێم ته‌واوى نه‌وت و غازى خۆى راده‌ستى عێراق بكات” appeared first on SNN.