SNN ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، مسته‌فا كازمى هیچ گهرهنتییهكى وه‌رنه‌گرتووه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه. دوێنێ دووشه‌ممه 14ى شوبان، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى عێراق به سه‌ردانێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته حه‌نانه له نه‌جه‌ف و چاوى به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كه‌وت و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراوى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه له ئێستادا گفتوگۆ و مشتومڕه‌كان بۆدیاریكردنى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق ده‌ستیان پێكردووه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د سه‌لامى، له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند: “له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێدا مسته‌فا كازمى و موقته‌دا سه‌در باسیان له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ى كازمى كردووه بۆ پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، […]
The post “سه‌در گه‌ره‌نتی نه‌داوه‌ته كازمى بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى” appeared first on SNN.