پەرلەمانی کوردستان: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق کە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە نادەستوری نیشاندابوو، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: هەر مامەڵەكردنێكی ناهاوسەنگ لە پیادەكردنی دەسەڵاتەكان و مامەڵەكردنی ئینتیقائیانە لەگەڵ دەقەكانی دەستووردا، ئامرازی بنكۆڵكردنی سیستەمە فیدڕاڵییەكەن و لێكەوتە و دەرەنجامەكانی لە كۆتاییدا خزمەت بە وڵات و ماف و بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیانیشی ناكات. جەختیشی کردوەتەوە: ئەم جۆرە بڕیار و بیركردنەوانە گورزی كەمەرشكێن لە سیستەمی فیدڕاڵی عێراق و پرۆسەی حوكمڕانی و مافی هاونیشتیمانیبوون، دەدات. لەراگەیەنراوەکەدا سەبارەت هەڵوەشاندنەوە و بە نادەستووری نیشاندانی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2007ی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندوە: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و به‌ ناده‌ستووری ناوبردنی ئەو یاسایە له‌ لایه‌ن دادگای فیدراڵیه‌وه‌ ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری […]

The post پەرلەمانی کوردستان: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق appeared first on SNN.