وەزارەتی پەروەردە:پارەی وانەبێژی باخچەکان خەرج ناکرێت ..هۆکارەکەى بزانە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

وەزارەتی پەروەردە بەنوسراوێک سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان ئاگادار دەکاتەوە کە پارەی وانەبێژی باخچەکان خەرج ناکرێت . وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە نوسراوێکیدا ئاشکرای دەکات کە وەزارەتی دارایی ئامادە نییە پارەی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی باخچەکان خەرج بکات بۆ ئەوەش بە نوسراوی فەڕمی وەزارەتی پەروەردەی ئاگادار کردووەتەوە. وەزارەتی پەروەردەدا باس لەوەش دەکات کە پارەی وانەبێژی تەنها بۆ مامۆستایانی بنەڕەتی وئامادەیی خەرجدەکرێت. ئەو وەزارەتە بەو ھۆیەوە سەرجەم پەروەردەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو مامۆستایانەی بە وانەبێژ لەباخچەکان کاردەکەن پارەیان بۆ خەرجناکرێت.