ده‌وڵه‌تى یاسا: گه‌یشتووینه‌ته‌ رێگا داخراوه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن ودانوستانه‌كان

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌ندام له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاشكرایكرد: كه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێگا داخراوه‌كان له‌دانوستان ورێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق.

به‌هائه‌دین نورى، سه‌ركرده‌ له‌هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندوه‌: هه‌نگاوه‌كانى سیاسى وگفتوگۆكانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تا ئێستا به‌رهه‌مێكى نه‌بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن، وله‌ئێستا دا قه‌یرانێكى مه‌ترسیدار هه‌یه‌، كه‌پێده‌چێت لێكجیابوونه‌وه‌ رووبدات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هیوا خوازبوو، له‌دانوستانه‌كاندا هه‌نگاوێك بچێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێك به‌تایبه‌نمه‌ندى باش و نوێوه‌.

له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماریش نورى گوتى: هه‌ر كاندیدێك له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ست نیشان بكرێت، ئێمه‌ وه‌ك چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌نگى پێده‌ده‌ین، وله‌دژى هشیار زێباریش نه‌بوین، به‌لكۆ ئه‌وه‌ دادگا بریارى خۆى له‌باره‌یه‌وه‌ دراوه‌.

نورى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر بێت وكۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دوابخرێت، ئه‌وا به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ده‌مێنێته‌وه‌ به‌پێى ده‌ستور، وگوتى: دواتر پرسێكى مه‌ترسیدار دێته‌ رۆژه‌ڤ، ئه‌ویش لێكترازانى لایه‌نه‌كان ده‌بێت، ئێمه‌ش وه‌ك چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ڕاى لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكه‌ینه‌وه‌.