SNN كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند: پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: وته‌كانى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سه‌در ده‌كه‌ینه بنه‌ماى ئیشكردن و سیاسه‌ته‌كانمان له‌باره‌ى خزمه‌تكردن به هاووڵاتییان و باشتركردنى دۆخى دارایی. له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه و رایانگه‌یاند: “بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیارێكى یاساییه و پێویسته هه‌مووان پێوه‌ى پابه‌ند بن و ئێمه‌ش رێزى لێده‌گرین”. له به‌شێكى تر‌ى كۆنگره‌كه‌دا فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، “داوا له په‌رله‌مان ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان پێكبهێنرێن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه كاره‌كانیان بكه‌ن”. […]
The post “پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه” appeared first on SNN.