SNN وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا بەغدا 200 ملیار دینارەکەی پشکی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ رەوانە نەکردوە و ئەوەش دابەشکردنی موچەی خاوکردوەتەوە، بۆیە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکان لەوە زیاتر دوانەکەوێت بڕیاردراوە لەداهاتی نەوتی مانگی شوبات دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت. ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە جارێكی دیكه وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە. هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی سالى(٢٠٢١) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (١)تا ئهمرۆ( ١٦/شوباتی ٢٠٢٢) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک […]
The post وەزارەتی دارایی و ئابووری یەکەم زەنگی مەترسی لەسەر مووچە لێدا appeared first on SNN.