SNN ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه كه رێژه‌ى خۆكوشتن له‌نێو فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له هه‌ڵكشاندایه و ئه‌و وه‌زاره‌ته له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى تر زیاتر حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتنى تێدا تۆمارده‌كرێت. دوێنێ چوارشه‌ممه له به‌غدا ئه‌فسه‌رێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له نێو یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سه‌ربه وه‌زاره‌تى به‌رگریی له‌ڕێگه‌ى چه‌كێكى كڵاشینكۆفه‌وه كۆتایی به ژیانى خۆى هێناوه. میدیاكانى عێراق له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیان له وه‌زاره‌تى به‌رگریی روونیانكرده‌وه، “وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه زۆرترین رێژه‌ى خۆكوشتن له‌نێو فهرمانبهرهكانیدا تۆمارده‌كرێت به به‌راورد به فه‌رمانبه‌رى فهرمانگهكانى تر”. عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه ساڵانه ئاماره‌كانى خۆكوشتن تێیدا هه‌ڵده‌كشێن، رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانیش له راپۆرتى كۆتایی ساڵى 2021دا، […]
The post رێژه‌ى خۆكوشتن له‌نێو فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له هه‌ڵكشاندایه appeared first on SNN.