“ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێك نین كه‌ له‌پێناو هه‌ڵبژاردن بێت”

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN رێكخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: خه‌ڵك متمانه‌ى به‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه‌، ده‌شڵێت: “ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێك نین كه‌ له‌پێناو هه‌ڵبژاردن بێت”. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كاردۆ محه‌مه‌د، رێكخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه‌ له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو به‌ ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند: “شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ئەوە هاتبوونە لامان تا پێمان بڵێن ئێمە وەک سەرۆکایەتی هەرێم ئەرکی یاسایان لەسەرە بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن، لە ئێستادا سەرقاڵی دیاریکردنی بەروارین بۆ ئەوەش دەمانەوێت لایەنە سیاسیەکان ئاگادار بکەین دواتر بەروارەکە دەدەینە پەرلەمان بۆ جێبەجێکردنی”. وتیشى: “خەڵک بە گشتی متمانەی بە پرۆسەی هەڵبژاردن نەماوە، چونکە ئەم ناوچەیە […]

The post “ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێك نین كه‌ له‌پێناو هه‌ڵبژاردن بێت” appeared first on SNN.