“جه‌خت له‌ رێزگرتن له‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌كه‌ینه‌وه‌”

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمارى عێراق په‌یامێكى له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌باره‌ى نه‌وت هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ند دیالۆگى جددى و به‌په‌له‌ بكه‌ن بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق. له‌ په‌یامه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆمارى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، “پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى گفتوگۆى جیددى و به‌په‌له‌ بكه‌ن بۆ ئەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزنه‌وه‌ تاوه‌كو بتوانرێت داهاتەکان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان دور لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن بەکاربهێنرێن”. له‌ به‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆككۆمارى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، “كه‌ تێنه‌په‌ڕاندنى یاساى نه‌وت و غاز له‌ عێراق بووه‌ته‌ هۆكارى دروستبوونى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ ئێستا هه‌ن […]

The post “جه‌خت له‌ رێزگرتن له‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌كه‌ینه‌وه‌” appeared first on SNN.