پۆلیسی سۆران ڕایگهیاند، باندێكی پێنج كهسی كه ههڵسابوون به بازرگانیكردن به ئافرهتێكی خوار 18 ساڵ له سۆران دهستگیركران.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئهمڕۆ پێنجشهممه 17/2/2022 له بڵاوكراوهیهكدا ڕایگهیاند: دوای ئاگادار كردنەوەی پۆلیسی ناوشاری سۆران کەوا باندێك کەپێک هاتوون لە پێنچ كەس ھەڵساون بە بازرگانی كردن بە ئافرەتێكی تەمەن خوار ( ١٨ ) سـاڵ ، لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆلینەوەی سۆران توانرا تۆمەتباران بەپێیی ماددەی ٦ لە یاسای بازرگانی كردن بە مرۆڤ دەستگیر بكرێن.
ئاماژهی بهوهشكرد: دوو تۆمەتبار دانیشتووی شاری ھەولێرن وە یەكێكیان دانیشتووی شاری ئاكرێیە وە دوو تۆمەتباری تر دانیشتووی سۆرانن.
ئهوهشی ڕاگهیاند: دوای دەستگیركردنیان دانیان بە تاوانەكە ناوە وە ئێـستا ڕێككارەكانی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵیان بەردەوامە.
پۆلیسی سۆران ئهوهشی خستهڕوو: دڵنیایی دەدەیین بە ھاوڵاتیانی ئازیز كە چاو پۆشی لە ھیچ تۆمەتبارێك ناكرێت لە هەر شوینێک خۆیان حەشار بدەن لەدەست یاسا ڕزگاریان نابێت